هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ له ژوماره‌ی 285 رۆژ شه‌ممه 28/6/2008 بڵاویكرده‌وه:
مه‌لای مزگه‌وتی وه‌حده‌ی شاری كه‌ركوك هه‌ر چه‌نده ماڵه‌كه‌ی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دایه به‌ڵام به جه‌ماعه‌ت نوێژ ناكات.
نامه‌یه‌ك بۆ خۆم
ئه‌مڕۆ 21/6/2008 كه به‌رانبه‌ره به 1/4/2708 كوردی ، رۆژی له دایك بوونمه ، تا ئێستا جگه له بارانی هاوسه‌ر و هاوڕێم ، كه‌س پیرۆزبایی لێنه‌كردووم و باوه‌ڕیش ناكه‌م كه‌س بیكات، هه‌ڵبه‌ت گله‌یی ناكه‌م چونكه ئه‌وه 4 ساڵه له‌م به‌شه له كوردستاندا كه وه‌ك په‌نابه‌رێك ژیانێكی تاراوگه‌یی ئه‌زموون ده‌كه‌م كه‌س پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ی لێنه‌كردووم .
كاتژمیر 6:40 به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتێك سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شیعری وه‌فایی بووم بارانی هاوسه‌رم وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س و دوایین كه‌سیش، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایك بوونی لێكردم كه هه‌م بووه هۆی دڵخۆشیم و هه‌م بووه هۆی په‌رۆشیم ، دڵخۆش بووم باران كه به‌شێكی زۆری له ژیانم داگیركردووه بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانی هاوبه‌شیمدا پیرۆزبایی لێكردم به‌ڵام په‌رۆشییه‌كم له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ماوه‌ی چه‌ن رۆژێك بوو به هۆی خوێندنه‌وه‌ی زۆر هیچم نه‌نووسی بوو ، هه‌ر بۆیه به مێشكم دا هات شێتك بۆ خۆم بنووسم !
نامه‌یه‌ك بۆ خۆم
سڵاو جه‌واد گیان به بۆنه‌ی رۆژی له دایك بوونت جوانترین پیرۆزبایی له تۆ و بارانی هاوسه‌رت ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵه‌های ساڵ به له‌ش ساغی و بیر تیژی و دڵ گه‌وره‌یی بژیت .
جه‌واد گیان ببوره ئه‌گه‌ر نه‌متوانی به‌م بۆنه‌یه‌وه دیاریت بۆ بنێرم به‌ڵام لێره‌وه ماچێكی گه‌رم و ته‌رت بۆ ده‌نێرم و له‌دووره‌وه چاوی تۆ و باران ماچ ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌جال بدات به یارمه‌تی خۆا رۆژێك له بۆكان یادی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تر پیرۆز بێت جێژنی له دایك بوونت .
سلێمانی – گه‌ڕه‌كی رزگاری
جه‌واد حه‌یده‌ری
21/6/2008 به‌رانبه‌ره به 1/4/1387