تۆ بڵێی كه‌ركوك دیزه به ده‌رخۆنه نه‌كرێت
جه‌واد حه‌یده‌ری
نزیكه‌ی 50 ساڵ ده‌بێت كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك له نێوان كوردی باشوور و عه‌ره‌ب جێی مشت‌و مڕ و ململانه‌یه و ڕه‌نگه له داهاتووشدا ئه‌م ململانه‌یه به‌رده‌وام بێت و عه‌ره‌به‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دیزه به‌ده‌رخۆنه بكه‌ن ونه‌یه‌ڵن كه‌ركوك و شوێنه‌دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پاش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق چونكه عه‌ره‌به‌كانی عیراق به شیعه و سوننه و به مه‌زهه‌بی و عه‌لمانێته‌وه ده‌سته‌ڵاتیان نه‌بووه و هه‌موو ئاواره ئێران و ئۆردۆن و سوریا و باقی شوێنه‌كانی تر بوون خۆیان به كورده‌وه هه‌ڵواسیی و هه‌موو جارێك ده‌یانوت عیراق به بێ كورد نابێت و كورد ئێمه‌ی فێری دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان كردووه، به‌ڵام ئێستا كه عه‌ره‌ب له به‌غدا شوێن پێی خۆی قایم كردووه و هه‌ست به هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن بایی دینارێك حیساب بۆ كورد ناكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی یاسایی و سه‌ربازیمان لێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر جاران كوردیان به ئاشتی خواز و شۆڕشگێڕ و دیموكرات ده‌زانی ئێستا به پێچه‌وانه بیر ده‌كه‌نه‌وه بۆ نموونه ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی عیراق كورد به پیاو و به‌كرێگیراوی ئیسرائیل ده‌زانێت وده‌ڵێت كێشه‌كانی عیراق هه‌مووی له ژێر سه‌ری كورد دایه " پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی كورد داده‌به‌زێنن و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له دیاڵه و قه‌ره‌ته‌په و شوێنه‌كانی تر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گای حیزبه كوردستانیه‌كان له قه‌ره‌ته‌په و ئاڵای حیزبی ده‌هێنه خواره‌وه و ئاڵای عیراق هه‌ڵده‌واسن و پێیان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 72 سه‌عات ده‌بێت قه‌ره‌ته‌په چۆڵبكه‌ن و زۆر شتی تر كه ده‌رفه‌ت نییه باسی بكه‌م، باشه چۆرا عه‌ره‌به‌كان له‌بیریان چووه كه رۆژێك له رۆژان كوردستان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وان بوو، چۆرا له بیریان چووه خۆ له كوردستان ماڵ نییه عه‌ره‌ب نان و نمه‌كی نه‌كردبێت و له سایه‌ی سه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه برنج و فاسویای دیموكراسیان نه‌خواردبێت.
دوای ئه‌نجومه‌نی كاتی عیراق ئه‌یاد عه‌لاوی بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و دواتر ئبیراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالكی بوون به سه‌رۆك وه‌زیران و سوێندیان خوارد كه یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ڵام كرده‌وه‌كانی ئه‌وان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌موویان درۆ ده‌كه‌ن و هیچ فه‌رق وجیاوازییه‌ك له نێواندا نییه.سوێندیان خوارد به پێی یاسا كار بكه‌ن ئه‌ی بۆ مادده‌ی 58 پێشوو و مادده‌ی 140 ئێستایان جێبه‌جێ نه‌كرد .
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به كه‌ركوك ده‌ڵێت: كه‌ركوك شارێكی عه‌ره‌بییه و كه‌س بۆی نییه بیكات به ماڵی و موڵكی خۆی و ماڵكی له گۆڤاری لڤین دا ده‌ڵێت من له سه‌ر كه‌ركوك ئاماده‌م خۆم به كوشتن بده‌م . سه‌یر كه‌ن روحیه‌تی عه‌ره‌ب ، كاكه گیان عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به ، عه‌لمانی و مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هیچیان جیاوازیان نییه ، جا باشه ئه‌گه‌ر ماڵكی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك وا بڵێت ده‌یێت كورد چی بڵێت.
سه‌ركردایه‌تی كورد له به‌غدا به رای من ئه‌وه‌ی له توانای دا بوو كرد به‌ڵام كاریگه‌ر نه‌بوو چونكه عه‌ره‌ب هه‌تا ئێستا ئاماده نییه ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه خۆی ده‌نگی پێداوه كار بكات.
لێره‌دا نابێت له رۆڵی خه‌راپی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كه‌ركوك له ساڵی 2003 گێڕای چاو بپۆشین، دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام رووخا كه‌ركوك كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه به‌ڵام ئه‌مریكا نه‌یهێشت پێشمه‌رگه 24 كاتژمێر له كه‌ركوكدا بمێنێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ئاڵۆز بێت. ئه‌مریكاش تا ئێستا لایه‌نگری له عه‌ره‌به‌كان كردووه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فشاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا له‌وباره‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كه‌ركوك له مادده‌ی 58 هات ئبیراهیم جه‌عفه‌ری هیچ هه‌نگاوێكی بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه و ته‌نانه‌ت كه‌ند و كۆسپیش بۆ دروست كرد و نوری ماڵكی كه پاش جه‌عفه‌ری هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌مان سیاسه‌تی جه‌عفه‌ری درێژه پێداو ته‌نانه‌ت بڕی ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی كه بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان ته‌رخان كرابوو نه‌یدا و هه‌ر رۆژێك به شێوه‌یه‌ك كاره‌كانی به‌دوا خست تا ماوه‌ی یاسایی و قانونی مادده‌ی 140 ته‌واو بوو.
ئێستاش به پێی هه‌ندێك زانیاری چه‌ندین لایه‌نی عه‌ره‌بی له عیراق له‌وان به‌ره‌ی گفت و گۆی نیشتمانی ( ساڵح موتله‌گ )و چه‌ند لایه‌نی تر به یارمه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له ماڵی مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ساز دا بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی وه‌ك مادده‌ی 24 به دژی كورد په سه‌ند بكه‌ن و كردیشیان.
ئێستا عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێت پێش به جێبه‌جێ بوونی مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان بگرن و ته‌نانه‌ت بێشه‌رمی ئه‌وان تا ئه‌و جێگایه گه‌یشتووه كه ده‌ڵێن ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردنشینه‌كان نه‌مێنێت و كورد وته‌نی ماڵ له خاوه‌ن ماڵ حه‌رام بێت.
تا دوێنێ سوپای عیراقی ده‌رقه‌تی گرووپێكی تیرۆریستی نه‌ده‌هات و توانای به‌ربه‌ره‌كانی نه‌بوو ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه بوو له دیاڵه و قه‌ره‌ته‌په و خانقین و شوێنه‌كانی تر پشتی تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده و حكومه‌تی به‌ناو ئیسلامیان شكاند ئێستا سوپای عیراق له‌و په‌ری بێشه‌رمی دا ده‌ڵێت ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه چۆڵبكات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد تا ئێستا به پێی یاسا و رێسا چۆته پێشه‌وه و هه‌روه‌ش عه‌ره‌به‌كانی توڕه كردووه.
ده‌مه‌وێت بڵێم له‌مه‌وبه‌دا نه برای كه‌سم و نه كه‌سیش برامه و خوا له‌ت وپه‌تم كا ئه‌گه‌ر بڵێم عه‌ره‌ب برامه ، عه‌ره‌ب كه‌ی برای من بووه ، برایه‌تی كه‌ی وا ده‌بێت ، من هه‌رگیز ئه‌و برایه‌م ناوێت كه به خوێنی سه‌رم تین‌و بێت ، هه‌رگیز ئه‌و برایه‌م ناوێت كه له سوێند خواردنیشدا فێڵم لێده‌كات، عه‌ره‌بێك كه چاوی به بینیی من هه‌ڵنایه بۆ برامه.عه‌ره‌بێك كه ته‌ماحی له نامووس و خاكی منه بۆ برامه .حاشا له برایه.
ئێستا كورد پێویستی به یه‌كرێزی و ته‌بایی له ناو ریزه‌كانی خۆی دایه و ته‌نانه‌ت كورد ده‌توانێت له بودجه‌ی خۆی بودجه‌ی قه‌ره‌بووی ئاواره‌كانی كه‌ركوك دابین بكات چونكه به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی وڵاتانی وه‌ك سوریا و ئۆردۆن زیاتره و ئه‌مه‌ش هانده‌ر و پشتیوانێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و مه‌سه‌له‌ی شوێنه دابڕاوه‌كان.
ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێشینیان له خۆرا نه‌یانوتووه كه نه چه‌وه‌نده‌ر ده‌بێت به گۆشت و نه دوژمن به دۆست.