چەند ئایەتێک لە سووڕەتی چەقۆ
ئەوا ئێمە بووین
چەقۆمان نازڵ کرد و
سووڕەتی داس
ئەوا ئێمە بووین
خوێنمان بەچەقۆ بەخشی
سەرمان بەخشی بەداس
سوێند بێ بە چەقۆ و ئەو شتانەی دەیبڕێت
ئەوا ئێمە بووین
چەقۆمان بە ئیبراهیم فرۆشت و
خوێنی ئیسماعیلمان لێ کڕی.
ئەی خەڵکینە
ئێمە بووین
چەقۆمان بۆ سەر سێو نازڵ کرد
سنگی گەنمان بەداس هەڵدڕی
ئێمە بووین رێواسمان کردە دەستەی خوشکی چەقۆ
خوێنمان کرد بە هاورێی گیانی بە گیانی داس .
ئەی خەڵکینە
ئێوە هەمووتان ناوتان چەقۆیە
هەموو نازناوتان داسە
ئێوە هەمووی چەقۆپەرەستن
هەموو لەخێڵی چەقۆ و داسن
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان نییە بە
رەوابوونی خوێن و مەشرووعییەتی چەقۆ و شمشێر
بۆتان نییە
جگەلەچەقۆ سوێند بە هیچی تر بخۆن
بۆتان نییە جگەلەگەڵ داس لەگەڵ هیچی تر جووت بن
هەرگیز بۆتان نییە
جگە لە رووباری خوێندا نەبێ مەلێ بکەن.
فەرزە لەسەرتان هەمووتان لەسەرلێواری چەقۆ پیاسە کەن.
ئەی خەڵکینە
ئەی گەلی چەقۆ پەرەست
فەرزە لەسەرتان هەموو سوژدە بەرن بۆ چەقۆ و
ئەو شتانەی کە دەیبڕێت.
ئەوانەی ملکەچی چەقۆ نەبن
هەربەرنەفرەتی چەقۆ دەکەون.
چەقۆ هەرچەقۆیە
چ کول بێت
چ تیژ بێت
ئێمە بۆ هەر کەسێک چەقۆیەکمان ناردووە!!!
ئێمە فەرمانمان دا بە چەقۆ
دەست و قاچی هەرچی کتێبە بیبڕن
گوێی هەرچی گۆرانییە کەڕ کەن
چاوی ئاو و کانی کوێر کەن
مەمکی هەرچی جوانییە ببڕن
زمانی هەرچی عەشقە ئەنجن ئەنجن کەن.
ئێمە فەرمانمان دا
بۆ برینی ملی هەرچی وشەی ناسکە
بۆ برینی هەرچی لە ئاسک ناسکترە
بۆ هەڵدڕینی سنگی ئاو و ئاوێنە
بۆ ونجر ونجرکردنی هەرچی گوڵە گەنمە!!!!
ئێمە فەرمانمان دا
هەموو بە زمانی چەقۆ بدوێن
هەموو بە شێوەی داس سەما کەن.!!!
ئێمە نەفرەتمان کرد لە ئاو
تا ئێوە خوێن بنۆشن
نەفرەتمان کرد لە شەراب
تا ئێوە خوێن بنۆشن.
ئێمە فەرمانمان دا بە خوێن
سوژدە ببات بۆ
چەقۆ
بۆ داس
بۆ شمشێر.
ئەی خەڵکینە
چەقۆ چ پان بێت و چ باریک
چ کول بێت و چ تیژ
چ کورت بێت و چ درێژ
هەر چەقۆیە.
ئێمە بۆ هەر کەسێک چەقۆیەکمان ناردووە بە خەڵات.
ئەی خەڵکینە
هەموو عومەرێک عومەر نییە
هەموو شارێک شار نییە
هەتا کلە سەرێک هەبێت
هەتا دلۆپێک خوێن هەبێت
چەقۆ هەر هەیە
چ لە باکور بێت چ لە باشوور
چ لە رۆژهەڵات بێت چ لە رۆژئاوا.
ئەی خەڵکینە
بۆ ئەوەی لە کۆڵ عەشق ببنەوە
هەموو رۆژێ سێ جار پەنابەرنە بەر چەقۆ
رۆژانە هەزاران سڵاوات لێ دەن لە دیداری چەقۆ
رۆژانە هەزاران نەفرەت بکەن
لە گومان
لە لەززەت
لە عەشق
ئێمە بۆ هەر یەک لە ئێوە چەقۆیەکمان ناردووە.
ئەی بەدیهێنەری چەقۆ
ئێمە دراوسێی چەقۆ بووین
هەمیشە میوانی خوێن بووین
لە خوێندا نووستین
لە خوێندا جووت بووین
لە خوێندا شەیتانی بووین
لە خوێندا لەگەڵ هەرمێ دەستەملان بووین
لەخوێندا لەگەڵ کچی دراوسێ چاوشارکێمان کرد.
لەگەڵ چەقۆ شان بە شانی گۆرانی پیاسەمان کرد.
لەگەڵ چەقۆ جگەرەمان بە با کرد
لەگەڵ چەقۆ شەرابی خوێنمان نۆشی
لەگەڵ چەقۆ رۆمانی نەفرەتمان خوێندنەوە
ئەی خالقی چەقۆ و داس
ئێمە هاوشاری چەقۆ بووین
ئێمە لە کونی چەقۆوە سەیری ئاوێنەمان کرد.
ئێمە بە چەقۆ زاری شیعرمان کردووە
ئێمە هەمیشە لەگەڵ چەقۆ یەک ماڵ بووین.
ئێمە بە چەقۆ خەونی پەپولەمان تەعبیرکردەوە.
بەچەقۆ فرمێسکی چاوی بێوەژنمان سڕی
بەچەقۆ چاوی حەسرەتمان ڕشت
بەچەقۆ ناوکی لەززەتمان بڕی
بەچەقۆ تەوقەمان کرد
بەچەقۆش ماڵئاواییمان کرد
بەچەقۆ رۆژوومان گرت
بەچەقۆش رۆژوومان شکاند
بەچەقۆ ئەلفوبێمان نووسی
لەسەرچەقۆ تەرمی خۆمان ناشت
چەقۆمان لە مل کرد
چەقۆمان لەگوێ کرد
چەقۆمان لە پەنجە کرد
هەمیشە دەمان لەناو دەمی چەقۆ دابوو
لەگەڵ چەقۆدا جووت بووین
بەخوێن غوسڵمان دەرکرد
بەچەقۆ لەشمان پیس بوو
بەچەقۆ ئاومان دابەشکرد
جوگرافیامان دابەشکرد
خوێنمان دابەشکرد
بەچەقۆ نووسیمان ژیان
بەچەقۆ نووسیمان ژان
بەچەقۆ نووسیمان ژن
ئێمە بەچەقۆ مکیاژمان کرد
بەچەقۆ پرچمان شانە کرد
ئێمە بە چەقۆ ژنمان نەوازش کرد
بە چەقۆ سازشمان کرد
بەچەقۆ گۆش کراین
بەچەقۆ دارەدارەمان کرد
بەچەقۆ باڵق بووین
بەچەقۆ نوێژمان کرد
بەچەقۆش تۆبەمان کرد لەسەر بەرماڵی خوێن
بەچەقۆ سەرخۆش بووین
هەر ئێمە بووین
لەچەقۆ ملوانەکەمان دروست کرد
بەچەقۆ شەرەفمان بە کوڕ بەخشی
بەچەقۆش لەززەتمان لە کچ سەندنەوە
بەچەقۆ خۆمان داپۆشی
بەچەقۆ پاکیزەییمان لە ژن سەندنەوە
بەچەقۆ رووت بووینەوە
بەچەقۆ پۆشتە بووینەوە
بە چەقۆ نانمان دابەش کرد
بەچەقۆبرسێتیمان دابەش کرد
بەچەقۆ لایەلایەمان کرد
بەچەقۆ خەوتین
بەچەقۆ خەونمان بینی
بەچەقۆ عاشق بووین
بەچەقۆش دابڕاین
ئێمە لە دەستی چەقۆدا هەڵپەرین
لەگەڵ چەقۆدا چووینە پەردەوە
ئێمە شیعری چەقۆمان لەبەرکرد
کڵاوی چەقۆمان لەسەر کرد
ئێمە لە ژێر پێخەفی چەقۆدا
یەکترمان راموسی
ئێمە بە چەقۆ دەنگمان رەنگ کرد
بە چەقۆ سپی مان کرد بە ڕەش
رەشمان کرد بە سپی
شەومان کرد بە رۆژ
رۆژمان کرد بە شەو
ئێمە بە چەقۆ هەمووشتمان رەنگ کرد
خەیاڵمان رەنگ کرد
عەشقمان رەنگ کرد
سیاسەتمان رەنگ کرد
بارانمان رەنگ کرد
ئێمە لەسایەی سەری چەقۆوە
بۆنی نەفرەت و یەقین و خوێنمان گرت.
لەسایەی سەری چەقۆوە
نەفرەتمان لە باران و گوڵ و بۆن کرد.
لەسایەی سەری چەقۆوە
بزەمان ون کرد
گۆرانیمان ون کرد
شیعرمان ون کرد
گریانمان دەستکەوت
حەسرەتمان پێبەخشرا
لەم شەوانەدا دەستە برایەکی چەقۆم
پێی وتم:
ئەگەر مردم تۆ چاوی هەرچی چەقۆیە
بە ئاو مەمشۆن
من کە بە خوێن غوسڵ دراوم
لە ژێرخاکا مەمنێژن
من کە لە ناو پێستا حەشاردراوم
چەقۆیەکی تر کە زۆر هاوڕێمە و
ماڵەکەیان لەپشت ماڵی خۆمانەوەیە
پێی وتم: تۆ گیانی هەرچی چەقۆیە
من فەرامۆش مەکەن
ئێمە هەموومان بە چەند پشت دەچینەوە سەر چەقۆکانی شاری زەنجان
ئەوانیش بە چەند پشت دەچنەوە سەر خێڵی شمشێر
لە دووڕگەی خوێن نۆشان .
ئێمە چەقۆ نەبووین
کردیانین بە چەقۆ
کردیانین بە داس
کردیانین بە شمشێر.
سلێمانی - 2010
سووڕەتی داس
ئەوا ئێمە بووین
خوێنمان بەچەقۆ بەخشی
سەرمان بەخشی بەداس
سوێند بێ بە چەقۆ و ئەو شتانەی دەیبڕێت
ئەوا ئێمە بووین
چەقۆمان بە ئیبراهیم فرۆشت و
خوێنی ئیسماعیلمان لێ کڕی.
ئەی خەڵکینە
ئێمە بووین
چەقۆمان بۆ سەر سێو نازڵ کرد
سنگی گەنمان بەداس هەڵدڕی
ئێمە بووین رێواسمان کردە دەستەی خوشکی چەقۆ
خوێنمان کرد بە هاورێی گیانی بە گیانی داس .
ئەی خەڵکینە
ئێوە هەمووتان ناوتان چەقۆیە
هەموو نازناوتان داسە
ئێوە هەمووی چەقۆپەرەستن
هەموو لەخێڵی چەقۆ و داسن
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان نییە بە
رەوابوونی خوێن و مەشرووعییەتی چەقۆ و شمشێر
بۆتان نییە
جگەلەچەقۆ سوێند بە هیچی تر بخۆن
بۆتان نییە جگەلەگەڵ داس لەگەڵ هیچی تر جووت بن
هەرگیز بۆتان نییە
جگە لە رووباری خوێندا نەبێ مەلێ بکەن.
فەرزە لەسەرتان هەمووتان لەسەرلێواری چەقۆ پیاسە کەن.
ئەی خەڵکینە
ئەی گەلی چەقۆ پەرەست
فەرزە لەسەرتان هەموو سوژدە بەرن بۆ چەقۆ و
ئەو شتانەی کە دەیبڕێت.
ئەوانەی ملکەچی چەقۆ نەبن
هەربەرنەفرەتی چەقۆ دەکەون.
چەقۆ هەرچەقۆیە
چ کول بێت
چ تیژ بێت
ئێمە بۆ هەر کەسێک چەقۆیەکمان ناردووە!!!
ئێمە فەرمانمان دا بە چەقۆ
دەست و قاچی هەرچی کتێبە بیبڕن
گوێی هەرچی گۆرانییە کەڕ کەن
چاوی ئاو و کانی کوێر کەن
مەمکی هەرچی جوانییە ببڕن
زمانی هەرچی عەشقە ئەنجن ئەنجن کەن.
ئێمە فەرمانمان دا
بۆ برینی ملی هەرچی وشەی ناسکە
بۆ برینی هەرچی لە ئاسک ناسکترە
بۆ هەڵدڕینی سنگی ئاو و ئاوێنە
بۆ ونجر ونجرکردنی هەرچی گوڵە گەنمە!!!!
ئێمە فەرمانمان دا
هەموو بە زمانی چەقۆ بدوێن
هەموو بە شێوەی داس سەما کەن.!!!
ئێمە نەفرەتمان کرد لە ئاو
تا ئێوە خوێن بنۆشن
نەفرەتمان کرد لە شەراب
تا ئێوە خوێن بنۆشن.
ئێمە فەرمانمان دا بە خوێن
سوژدە ببات بۆ
چەقۆ
بۆ داس
بۆ شمشێر.
ئەی خەڵکینە
چەقۆ چ پان بێت و چ باریک
چ کول بێت و چ تیژ
چ کورت بێت و چ درێژ
هەر چەقۆیە.
ئێمە بۆ هەر کەسێک چەقۆیەکمان ناردووە بە خەڵات.
ئەی خەڵکینە
هەموو عومەرێک عومەر نییە
هەموو شارێک شار نییە
هەتا کلە سەرێک هەبێت
هەتا دلۆپێک خوێن هەبێت
چەقۆ هەر هەیە
چ لە باکور بێت چ لە باشوور
چ لە رۆژهەڵات بێت چ لە رۆژئاوا.
ئەی خەڵکینە
بۆ ئەوەی لە کۆڵ عەشق ببنەوە
هەموو رۆژێ سێ جار پەنابەرنە بەر چەقۆ
رۆژانە هەزاران سڵاوات لێ دەن لە دیداری چەقۆ
رۆژانە هەزاران نەفرەت بکەن
لە گومان
لە لەززەت
لە عەشق
ئێمە بۆ هەر یەک لە ئێوە چەقۆیەکمان ناردووە.
ئەی بەدیهێنەری چەقۆ
ئێمە دراوسێی چەقۆ بووین
هەمیشە میوانی خوێن بووین
لە خوێندا نووستین
لە خوێندا جووت بووین
لە خوێندا شەیتانی بووین
لە خوێندا لەگەڵ هەرمێ دەستەملان بووین
لەخوێندا لەگەڵ کچی دراوسێ چاوشارکێمان کرد.
لەگەڵ چەقۆ شان بە شانی گۆرانی پیاسەمان کرد.
لەگەڵ چەقۆ جگەرەمان بە با کرد
لەگەڵ چەقۆ شەرابی خوێنمان نۆشی
لەگەڵ چەقۆ رۆمانی نەفرەتمان خوێندنەوە
ئەی خالقی چەقۆ و داس
ئێمە هاوشاری چەقۆ بووین
ئێمە لە کونی چەقۆوە سەیری ئاوێنەمان کرد.
ئێمە بە چەقۆ زاری شیعرمان کردووە
ئێمە هەمیشە لەگەڵ چەقۆ یەک ماڵ بووین.
ئێمە بە چەقۆ خەونی پەپولەمان تەعبیرکردەوە.
بەچەقۆ فرمێسکی چاوی بێوەژنمان سڕی
بەچەقۆ چاوی حەسرەتمان ڕشت
بەچەقۆ ناوکی لەززەتمان بڕی
بەچەقۆ تەوقەمان کرد
بەچەقۆش ماڵئاواییمان کرد
بەچەقۆ رۆژوومان گرت
بەچەقۆش رۆژوومان شکاند
بەچەقۆ ئەلفوبێمان نووسی
لەسەرچەقۆ تەرمی خۆمان ناشت
چەقۆمان لە مل کرد
چەقۆمان لەگوێ کرد
چەقۆمان لە پەنجە کرد
هەمیشە دەمان لەناو دەمی چەقۆ دابوو
لەگەڵ چەقۆدا جووت بووین
بەخوێن غوسڵمان دەرکرد
بەچەقۆ لەشمان پیس بوو
بەچەقۆ ئاومان دابەشکرد
جوگرافیامان دابەشکرد
خوێنمان دابەشکرد
بەچەقۆ نووسیمان ژیان
بەچەقۆ نووسیمان ژان
بەچەقۆ نووسیمان ژن
ئێمە بەچەقۆ مکیاژمان کرد
بەچەقۆ پرچمان شانە کرد
ئێمە بە چەقۆ ژنمان نەوازش کرد
بە چەقۆ سازشمان کرد
بەچەقۆ گۆش کراین
بەچەقۆ دارەدارەمان کرد
بەچەقۆ باڵق بووین
بەچەقۆ نوێژمان کرد
بەچەقۆش تۆبەمان کرد لەسەر بەرماڵی خوێن
بەچەقۆ سەرخۆش بووین
هەر ئێمە بووین
لەچەقۆ ملوانەکەمان دروست کرد
بەچەقۆ شەرەفمان بە کوڕ بەخشی
بەچەقۆش لەززەتمان لە کچ سەندنەوە
بەچەقۆ خۆمان داپۆشی
بەچەقۆ پاکیزەییمان لە ژن سەندنەوە
بەچەقۆ رووت بووینەوە
بەچەقۆ پۆشتە بووینەوە
بە چەقۆ نانمان دابەش کرد
بەچەقۆبرسێتیمان دابەش کرد
بەچەقۆ لایەلایەمان کرد
بەچەقۆ خەوتین
بەچەقۆ خەونمان بینی
بەچەقۆ عاشق بووین
بەچەقۆش دابڕاین
ئێمە لە دەستی چەقۆدا هەڵپەرین
لەگەڵ چەقۆدا چووینە پەردەوە
ئێمە شیعری چەقۆمان لەبەرکرد
کڵاوی چەقۆمان لەسەر کرد
ئێمە لە ژێر پێخەفی چەقۆدا
یەکترمان راموسی
ئێمە بە چەقۆ دەنگمان رەنگ کرد
بە چەقۆ سپی مان کرد بە ڕەش
رەشمان کرد بە سپی
شەومان کرد بە رۆژ
رۆژمان کرد بە شەو
ئێمە بە چەقۆ هەمووشتمان رەنگ کرد
خەیاڵمان رەنگ کرد
عەشقمان رەنگ کرد
سیاسەتمان رەنگ کرد
بارانمان رەنگ کرد
ئێمە لەسایەی سەری چەقۆوە
بۆنی نەفرەت و یەقین و خوێنمان گرت.
لەسایەی سەری چەقۆوە
نەفرەتمان لە باران و گوڵ و بۆن کرد.
لەسایەی سەری چەقۆوە
بزەمان ون کرد
گۆرانیمان ون کرد
شیعرمان ون کرد
گریانمان دەستکەوت
حەسرەتمان پێبەخشرا
لەم شەوانەدا دەستە برایەکی چەقۆم
پێی وتم:
ئەگەر مردم تۆ چاوی هەرچی چەقۆیە
بە ئاو مەمشۆن
من کە بە خوێن غوسڵ دراوم
لە ژێرخاکا مەمنێژن
من کە لە ناو پێستا حەشاردراوم
چەقۆیەکی تر کە زۆر هاوڕێمە و
ماڵەکەیان لەپشت ماڵی خۆمانەوەیە
پێی وتم: تۆ گیانی هەرچی چەقۆیە
من فەرامۆش مەکەن
ئێمە هەموومان بە چەند پشت دەچینەوە سەر چەقۆکانی شاری زەنجان
ئەوانیش بە چەند پشت دەچنەوە سەر خێڵی شمشێر
لە دووڕگەی خوێن نۆشان .
ئێمە چەقۆ نەبووین
کردیانین بە چەقۆ
کردیانین بە داس
کردیانین بە شمشێر.
سلێمانی - 2010
+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم اردیبهشت ۱۳۹۰ ساعت 12:12 توسط جهواد حهیدهری
|
تۆ جوانترین گوناهی منی