خه‌تی خوار له ژێر سه‌ری گای پیردایه
(له په‌راوێزی مێزگرده‌كه‌ی ره‌زایی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد)
كورد هه‌ر له كۆنه‌وه ده‌ڵێت: خه‌تی خوار له ژێر سه‌ری گای پیردایه، ئه‌م په‌نده‌ی پێشینان پڕ به‌پێستی ته‌مه‌نی 30ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا چ له سه‌رده‌می خومه‌ینی و چ له سه‌رده‌می خامنه‌ییدا ئه‌و خه‌ته خواره هه‌ربووه و تا ته‌مه‌نی ئه‌و حكومه‌ته مابێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .
له‌چه‌ند ساڵی رابردوو دا هه‌ندێ كه‌سی بێ ئاگا و هه‌ندێ كه‌سی رق له دڵ و به‌كرێگیراو هه‌ر تاوناتاوێك لێره و له‌وێ حزب و لایه‌ن سیاسیی و خه‌ڵكی كوردستانیان له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی حكومه‌تی ئیسلامی به دژی خه‌ڵكی بێتاوانی كوردستان به تاوانبار ده‌زانن و ئێستاش به داخه‌وه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه له سه‌ر ئه‌و بیر‌و بۆچوونه ناراسته و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌دا به‌رده‌وامن.
پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه له گوێ گادا خه‌وتبێتن یان به‌واتایه‌كی تر نه‌زان و گێل و نه‌فام بن ده‌نا چۆن قسه‌ی وا ده‌كه‌ن ، ئه‌وه نییه موحسینی ره‌زایی خۆی دان به‌وه دا ده‌نێت كه له ده‌هه 60 دا سوپای هه‌موو ده‌سه‌لاتێكی به‌ده‌ست بووه و هه‌رچی ویستویانه له 5 پارێزگای شه‌ڕلێدراو كردوویانه.( ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كوردستان، ئیلام ، كرماشان ، خوزیستان )
له‌و مێزگردانه‌ی كه له چه‌ند شه‌وی رابردو له نێوان پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بینیمان بۆمان ده‌ركه‌وت گه‌ڵی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به هه‌ڵه‌دا نه‌چوو بوون كه بڕوایان به حكومه‌تی ئیسلامی و نیزامی ئاخوندی نه‌بێت. (هه‌ر وه‌ك چۆن عێزه‌ت توڵڵا سه‌حابی (ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی حوسن) راشكاوانه وتبووی ئێمه چووین بۆ كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ڵام هیچ متمانه‌مان پێیان نه‌بوو و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه چووین كه به‌ڵگه‌یه‌كمان به‌ده‌سته‌وه هه‌بێت ده‌نا متمانه‌مان به كورده‌كان نه‌بوو)
مێزگرده‌كه‌ی نێوان موحسین ره‌زایی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ریخست كه حكومه‌تی ئاخوندی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زاندییه‌وه هیچ متمانه‌یه‌كی به كورد نه‌بووه و ئێستاش نییه‌تی هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌رگیز متمانه‌یان به حكومه‌تی ئیسلامی نه‌بووه و ناشبێت.
موحسینی ره‌زایی زۆر راشكاوانه رایگه‌یاند: ئه‌وه سوپای پاسداران بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه كار به‌ده‌ست بووه، هه‌ر له دانانی به‌خشدار و فه‌رماندار و ئوستاندار و وه‌زیر بگره هه‌تا دارشتنی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی نیزام.
ده‌ی كاتێك پاسدارێكی نه‌زان و تێنگه‌یشتوو و كه‌م ته‌مه‌ن كتوپڕ ببێته فه‌رماندار هه‌مان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته كه له مه‌هاباد كه‌وته‌وه.( بۆ نموونه حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پور پاسدار، له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵدا ده‌بێته فه‌رماندار و دواتر بڕیاری ئیعدامی 59 كه‌س له دانیشتووانی شاری مه‌هاباد ده‌رده‌كات).
كاتێك پاسدارێكی كه ته‌نها ته‌قه‌كردن ده‌زانێت چۆن ده‌كرێت كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگایه‌كی حكومی بده‌نه ده‌ستی له كاتێكدا كه‌ئه‌زموونی ئیداری نییه.
له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كه روانینی ئه‌منی و پۆلیسی به سه‌ر وڵات‌دا زاڵ ده‌بێت و كۆمه‌ڵگا دابه‌شده‌كرێت به خودی و ناخودی ، ئیتر چاوه‌ڕوانی چی لێده‌كرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆر به راشكاویی ده‌ڵێت: ئێوه( مه‌به‌ست ره‌زایی و سوپای پاسدارانه) كه‌ی توانای به‌ڕێوه‌به‌ردنتان هه‌یه؟ ئایا ده‌كرێت هه‌موو كاروباری وڵاتێك له ده‌ستی چه‌ند كه‌سی چه‌كداری نه‌زانی تێنه‌گه‌یشتووه‌دا بێت.
لێره‌دایه ده‌رده‌كه‌وێت كه سوپای پاسداران و بیرۆكه‌ی شه‌ڕئه‌نگێزه‌ی كۆماری ئیسلامی شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر و ناهه‌قیان به سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پاند، ده‌نا به درێژایی مێژوو كورد هه‌میشه له شه‌ڕ بێزار بووه و هێمن وته‌نی كورد لاشه‌ڕبووه.
په‌ندێكی پێشینیان هه‌یه كه ده‌ڵێت: دز كه كه‌وتنه گیان یه‌ك، كاڵا ئاشكرا ده‌بێت، ئێستا كه به‌رپرسانی ئێران به خاتری به‌رژه‌وندی و ده‌سه‌ڵات و كورسی خۆیان وه‌گیان یه‌ك كه‌وتوون و هه‌موو دزی و حیزی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن هه‌ندێك له راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك به‌ڵگه‌ییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌یسه‌لمێنێت كه كورد له شه‌ڕ و وێرانكردنی كوردستان هیچ رۆڵێكی نه‌بووه و شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و فتوایه‌ی به‌دژی ده‌ركراوه.
هه‌موومان باش ده‌زانین كه شه‌ڕ دوو جۆره، شه‌ڕی خۆویست و شه‌ڕی پێویشت ،كورد هه‌رگیز شه‌ڕهه‌ڵگیرسێنه‌ر نه‌بووه و ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشی كردبێت له خۆی به‌رگری كردووه و شه‌ڕی پێویست بووه.( ئه‌وه وه‌ڵامێكه بۆ چه‌ند كه‌سێكی كه له‌م دوایانه‌دا به ناهه‌ق و به‌دوور له راستی خه‌تای شه‌ڕی كوردستانیان خسته پاڵ كورده‌وه)
قسه‌كانی موحسینی ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاو حكومه‌تی ئیسلامی به‌رنامه و پلانێكی نه‌بووه بۆ وڵات ، جگه له هێنانه كایه‌ی كه‌شوهه‌وایه‌كی پۆلیسی نه‌بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه سوپای پاسداران ئه‌و به‌ڵایه به‌سه‌ر كوردستاندا بێنێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نها موحسینی ره‌زایی ناگرێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ خویان به ریفورمخواز و ئیسلاح خواز ده‌زانن مه‌به‌ستم باڵی دووی خورداده، خۆ هه‌موو تاوان و كاوڵكاری كوردستان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌واندا رووی دا، میرحسێن موسه‌وی و كه‌رووبی كه ئێستا بوونه‌ته دایه‌ی میهره‌بانتر له مادر خۆ له ده‌هه‌ی 60 دا ده‌سه‌ڵاتدار بوون ، ئه‌ی ئه‌و كاته بۆ باسی گه‌ڵانی ئێرانیان نه‌ده‌كرد، ئه‌ی ئه‌و كاته بۆ باسی ئه‌هلی سوونه‌ت و ئه‌رمنی و زه‌رده‌شتی و باقی كه‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییان بۆ نه‌ده‌كرد، جه‌نابی كه‌ڕووبی و میرحسێن بۆ له تاوانه‌كانی ده‌هه‌ی 60 رژیم نه‌قه‌تان لێوه نه‌هات، بۆ هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان باسی مافی هاووڵاتی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵتان نه‌كرد جگه له سه‌روبه‌ندی هه‌لبژادنه‌كاندا.
به لای منه‌وه هه‌ر 4 پاڵێوراوه‌كان هه‌ر یه‌كن به‌ڵام له روخسار و سیمادا فه‌رقیان هه‌یه ، ده‌نا هه‌ر چواریان پابه‌ند به سیستمێك كه له‌سه‌ربنه‌مای خوێن و كوشتار و تیرۆر و تاوان دامه‌زاوه، جا بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م رۆژانه‌دا پێیان وایه كه كه‌ڕووبی یان میرحسێن فریشته‌ی نه‌جاتن به‌راستی له هه‌ڵه‌دا و یان ئاگاداری مێژووی ئه‌و رژیمه نین، ده‌نا هه‌موویان هه‌ر ئه‌وه‌ن كه هه‌ن.
جا بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كڵاوه‌ی كه له‌سه‌رده‌می خاته‌می چووه سه‌ر هه‌ندێك كه‌س دووباره نه‌بێته‌وه ، له سیستمی دسه‌ڵاتدارێتی دیوانی ولایه‌تی فقیه چپ و راست هه‌ریه‌كه ریفورم و موحافزه‌كار هه‌ر یه‌كن جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌و تاوانانه‌ی كه باڵی چپ له ده‌هه‌ی 60 دا كردیان زۆر زیاتر بووه له باڵی موحافزه‌كار و باڵی موحافزه‌كاریش كاری وایان كردووه خوا نه‌بێت كه‌س نازانێت چیان به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی كردووه.
له كۆتاییدا حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رووی نائاگایی و نه‌زانینه‌وه كورد به تاوانباری شه‌ڕ كوردستان ده‌زانن به خۆیاندا بچنه‌وه و جارێكی سه‌یری میزگرده‌كه‌ی ره‌زایی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی بكه‌ن تا ده‌ربكه‌وێت كه سوپای پاسداران چ رۆڵێكی تێكده‌رانه‌ی هه‌بووه . لێره‌دایه ده‌رده‌كه‌وێت كه خومه‌ینی و خامنه‌یی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان دابوو به سوپای پاسداران بۆ سه‌ركه‌تكردنی گه‌لانی ئێران و ئه‌وان بوون كه ئه‌م خه‌ته‌یان كێشا و كورد وته‌نی ئه‌وان ئاوه‌كه‌یان رشت و باقی به‌رپرسانی نیزام پێیان تێنا.