گاندی
روانینی گاندی بۆ خوا و مه‌زهه‌ب
ئا/ جه‌واد حه‌یده‌ری
به‌بۆچوونی گاندی خۆشه‌ویستی و عه‌شق ته‌نها ریَگای دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تن و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵیَت: عه‌شق به تواناترین و به‌هیَزترین هیَزه كه جیهانی خستۆته ژیَر ركیَفی خۆی و هاوكات ته‌نها هیَزیَكه كه هیچ ئیدیعایه‌كی نییه. به بۆچوونی ئه‌و قانوون و یاساس عه‌شق بۆ كه‌سیَكه كه بتوانیَت زاڵ بیَت به سه‌ر نه‌فره‌ت و توندوتیَژی دا. عه‌شق به هیچ شیَوه‌یه‌ك نیشانه‌یه‌ك نییه له لاوازی كه‌سیَتی و یان ترس . به‌هیَزترین به‌رگری ئه‌خلاقییه له‌به‌رامبه‌ر ئازار و توندوتیژییه‌كانی ره‌قیب . گاندی پیَی وایه عه‌شق چه‌كیَكه كه ده‌رفه‌تی پیَئه‌به‌خشیَت كه زاڵ بیَت به سه‌ر غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیدا. گاندی له سه‌ر ئه‌و رایه‌یه كه عه‌شق و خۆشه‌ویستی بۆ حه‌قیقه‌ت به بیَ عه‌شق و خۆشه‌ویستی بۆ ره‌قیب و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی نه‌بوونی هه‌یه و نه‌مانا.
گاندی پیَی وایه ته‌نها ریَگا بۆ گه‌یشتن به خوا ئه‌وه‌یه كه تۆ خه‌ڵكت خۆشبویَت و له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسیَت كه ناتوانم خوا له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بدۆزمه‌وه و دڵنیام ئه‌گه‌ر خوا له یه‌كیَك له ئه‌شكه‌وته‌كانی هیمالایا بوایه ده‌ستبه‌جیَ ده‌چووم بۆ لای، به‌ڵام من دڵنیام و ده‌شزانم كه خوا ته‌نها و ته‌نها له ناو دڵی مرۆڤه‌كان دایه .
هه‌ر بۆیه باشتر وایه بڵیَن "حه‌قیقه‌ت خوایه نه‌ئه‌وه‌ی كه بڵیَین خوا حه‌قیقه‌ته". به بۆچوونی گاندی مرۆڤ ئه‌و كاته ده‌توانیَت كه بگات به خوا كه مرۆڤه‌كانی خۆشبویَت و حه‌قیقه‌ت به شیَوه‌ی یه‌كسان هه‌م عه‌شقه و هه‌م ناتوندوتیَژی و هاوكات هه‌م ناوی خواشه، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت خوا بیَت و حه‌قیقه‌ت له ناو دڵی مرۆڤیش دا بیَت ئه‌و كات پیَویست ناكات مرۆڤ شویَنكه‌وتووی ته‌عالیمیَكی ئاینیَكی تایبه‌ت بیَت و ئه‌وان به بیَ كه‌م و زیاد په‌یرِه‌وبكات. كه‌واته مرۆڤ ده‌توانیَت سه‌باره‌ت به ده‌قی هه‌موو ئایینه پیرۆزه‌كان و ته‌عالیمی ئه‌وان قسه بكات و ره‌خنه‌یان لیَبگریَت. چونكه گاندی پیَی وایه هه‌موو درۆشمه ئایینیه‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی عه‌قڵدان و ئه‌وه‌ی عه‌قڵی سه‌باره‌ت به ئایین قبولی نه‌كات گومانی هه‌یه و له‌باره‌یه‌شه‌وه ده‌نووسیَت" من هه‌ر جوره بیرۆكه‌یه‌كی ئایینی كه له‌گه‌ڵ عه‌قڵم یه‌ك نه‌گریَته‌وه و دژی ئه‌خلاق و ره‌وشت بیَت ره‌تده‌كه‌مه‌وه". گاندی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات و ده‌نووسیَت"هه‌ڵه‌و كه‌موكورییه‌كانی مرۆڤ له سه‌ر مه‌زه‌هه‌به‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه و هه‌ر بۆیه هیچ مه‌زهه‌بیَك ناتوانیَ ئیدیعای ئه‌وه بكات كه به سه‌ر مه‌زهه‌به‌كانی تر گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری هه‌یه و هیچیان له‌وانی تر گه‌وره‌تر و پیرۆزتر نین. هه‌ر بۆیه ده‌ڵیَت: ته‌نها خزمه‌تی خوایه‌ك ده‌كه‌م كه به شكڵی حه‌قیقه‌ت ده‌رده‌كه‌ویَت نه‌ك ئه‌و خوایه‌ی كه ده‌یه‌ویَت له‌ناو ته‌فسیری ده‌قه پیرۆزه‌كان له پرشنگی حه‌قیقه‌تیَك كه خۆی دۆزیویه‌ته‌وه خۆی ده‌رخات. من له‌و كه‌سانه بیَزارم كه‌سه‌باره‌ت به مه‌زهه‌بی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سانیَكی قسه‌و گفتگو ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وان ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك بۆ لای مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆیان راكیَشن ، بیر و باوه‌ر به قسه و وته نیه به‌كڵكو به كرداره كرداری هه‌ر كه‌سیَك هۆكاریَكه بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ مه‌هه‌زه‌به‌كه‌ی
گاندی له سه‌ر ئه‌و بۆچوونه كه ئه‌ساس و بناغه‌ی هه‌ر ئاینیَك له سه‌ر حه‌قیقه‌ت و خۆشه‌ویستی دروست بووه و هه‌ر جۆرِه ده‌مارگیری و هه‌ڵوسكه‌وتی ناگه‌نجاوی ئاینی ده‌خاته ژیَر پرسیاره‌وه. گاندی پیَی وایه هیچ مرۆڤیَك به بیَ مه‌زهه‌ب ناژیت و سه‌باره‌ت به نزا و پارانه‌وه‌ش ده‌ڵیَت: نزا و پارانه‌وه به مانای لیَو بزواندن و وتنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌و شیَوه‌یه بكریَت كاریَكی پوچ و دووباره‌یه و هیچ ده‌ستكه‌وتیَكی نییه، چونكه ئه‌و پیَی وایه نزا و پارانه‌وه له دڵ دایه و نزا كاریَكه كه ته‌نها دڵ ده‌توانیَ ئه‌نجام بدات و ئه‌گه‌ر وا نه‌بیَت ئه‌وا نزا و پارانه‌وه نییه.
گاندی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه خوا كیَیه ده‌ڵیَت: خوا كه‌سیَك نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی ناخی مرۆڤ یان ده‌ره‌وه‌ی جیهان بیَت ، خوا له هه‌موو شویَنیَكه و ئاگای له هه‌موو شتیَكه و به توانایه و له ده‌ماری مل له ئیَمه نزیكتره.خوایه‌ك كه ئیَمه له شویَنی ده‌گه‌ریَن هه‌مان حه‌قیقه‌ته ، به واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵیَن حه‌قیقه‌ت خوایه و حه‌قیقه‌تیش پیَویستی به روخسار و شكڵ و فۆرِم نییه و پارانه‌وه و نزاش شتیَك نییه جگه له كرنۆش بردن بۆ حه‌قیقه‌ت. بیَگومان هه‌ر چه‌ند مه‌یل و حه‌ز بۆ ئایین خۆبه‌خشانه و خۆرِسك بیَت زیاتر له ناو كۆمه‌ڵدا به‌رده‌وامتر و سه‌قامگیرتر ده‌بیَت و بِوا هیَنان به پلوراڵیزم دینی نه‌ته‌نها نابیَته هۆی لاواز بوون و ئاوا بوونی دین به‌ڵكو كۆمه‌ك ده‌كات به گه‌شه سه‌ندنی دین خوازی له ناو كۆمه‌ڵدا .
تۆ جوانترین گوناهی منی