ئه‌و كچه‌ی له‌كاتی مه‌رگه‌ساته‌كه‌دا 3 رۆژ مه‌مكی دایكی به‌شه‌هیدیی مژی بۆ PUKmedia ده‌دوێت
زه‌مزه‌می ته‌مه‌ن 21 ساڵان و سێ مانگ و سێ رۆژه ئێستا خوێندكاری دوا قۆناغی ئاماده‌یی بازرگانییه.ئه‌م كچه له‌ڕۆژی 16\3 و 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێرشی چه‌كی كیمیاوییه‌وه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه له‌كۆی 5 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی 4 یان شه‌هید بوون و خۆی به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌و له‌و كاته‌وه له‌لای نه‌نكی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.كاتی مه‌رگه‌ساته‌كه زه‌مزه‌م ته‌مه‌نی ته‌نها سێ مانگ و سێ رۆژ بووه.له‌قلیجی نزیك گوندی عه‌نه‌بی سه‌ر به‌شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌نیازبوو خۆیان له‌مه‌رگ ده‌ربازبكه‌ن، ئه‌م له‌نێو باوه‌شی ڵڕله‌سۆزو موحیببه‌تی دایكی‌دا بووه، به‌ڵام دایكی له‌گه‌ڵ باوك و دوو خوشكه‌كه‌ی شه‌هیدبوون و ئه‌م به‌ته‌نها مایه‌وه . زه‌مزه‌م ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژه‌ی دایكم له‌گه‌ڵ باوكم و دوو خوشكه‌كه‌مدا شه‌هیدبوون، (من ساوا بووم و له‌نێو باوه‌شی دایكمدا بووم، دایكم سێ رۆژبوو شه‌هید بووبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من سێ رۆژ شیری مه‌مكی دایكه شه‌هیده‌كه‌م ده‌مژی).دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه زه‌مزه‌م له‌و شوێنه دوور ده‌خرێته‌وه‌و دواتر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئێران ده‌كرێت.زه‌مزه‌م له‌قسه‌كانی به‌رده‌وامبوو و وتی: (من له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڵاش مانه‌وه‌م له‌لای ته‌رمی دایكم له‌و شوێنه، دوورخرامه‌وه‌و گه‌یه‌نرامه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌مه‌دان و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بۆماوه‌ی 15 رۆژ مامه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند ناسراوێكمه‌وه برامه‌وه بۆلای نه‌نكم كه له‌ئۆردوگای سه‌لاسی باوه‌جان نیشته‌جێ بوو، له‌و كاته‌وه من له‌گه‌ڵ نه‌نكمدا ژیان ده‌گوزه‌رێنم.له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه‌ئایا تۆ ده‌زانی گۆڕی كه‌سوكارت له‌كوێن، زه‌مزه‌م وتی: به‌ڵێ ده‌زانم، ئێستا له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدان له‌نزیك گوندی قلیج- ی سه‌ر به‌شاری هه‌ڵه‌بجه. زه‌مزه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌تائێستا سه‌ردانی گۆڕی كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌كردووه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بۆ كوێ بچم سه‌ردانیان بكه‌م؟ به‌داخه‌وه ناویان له‌و گۆڕستانه ره‌مزییه‌دا نیه كه‌له‌مه‌زاری شه‌هیدان دروستكراوه‌و ڵێكهاتووه له 1100 كێل. دواتر وتمان ڵاش 21 ساڵ له‌ڕودانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌ته‌ویَت بڵێیت چی؟، زه‌مزه‌م له‌كاتێكدا دڵگرانییه‌كی زۆر به‌سیمایه‌وه به‌دیده‌كرا، ڵاش هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ وتی: بڕوات هه‌بێت نازانم بڵێم چی.

تۆ جوانترین گوناهی منی