من ده‌ترسم , كه واته هه‌م
ژیانم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له ژیانی دووباره ده‌ترسم
ئایینم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له مه‌زه‌هه‌ب ده‌ترسم
یاسام خۆشده‌وێت
به‌ڵام له پۆلیس ده‌ترسم
عه‌شقم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له ژن ده‌ترسم
مناڵم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له ئاوێنه ده‌ترسم
سڵاوم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له زمان ده‌ترسم
من ده‌ترسم , كه واته هه‌م
من رۆژم خۆشده‌وێت
به‌ڵام له رۆژگار ده‌ترسم.
ئه‌مه شێعرێكی حوسێن په‌ناهی شاعیری كۆچكردووی فارسه.
وه‌رگێڕ: جه‌واد حه‌یده‌ری
+ نوشته شده در چهارشنبه بیستم شهریور ۱۳۸۷ ساعت 13:17 توسط جه‌واد حه‌یده‌ری
|
تۆ جوانترین گوناهی منی