ئه‌یاد عه‌لاوی و مانی كورِم
پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی عیراقی رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعراقییه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دایكی لوبنانییه‌ ناتوانیَت پۆستی حكومی وه‌رگریَت( چونكه‌ به‌ پیَی یاسای عیراقی هه‌ر عیراقییه‌ك كه‌ دایك و بابی عیراقی بیَت ده‌توانیَت پۆستی حكومی وه‌ربگریَت ئه‌گه‌ر وا نه‌بیَت به‌ وته‌ی هه‌ولیَرییه‌كان نابیتن هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ شمولی مانی كورِیشم ده‌كات و هه‌ر به‌ پیَی ئه‌و یاسایه‌، چونكه‌ مانی باوكی ئیَرانییه‌ هه‌رچه‌ند باوكی خۆی به‌ ئیَرانی نازانیَت به‌ڵام كورد وته‌نی یاسا ئه‌وه‌ نازانیَت و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ مانی كورِم بیَبه‌ری كراوه‌ و دوور خرایه‌وه‌ له‌ هه‌ر پۆستیَكی حكومی له‌ عیراق دا) و ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ هه‌موو پرنسیبه‌كانی جارِنامه‌ی مافی مرۆڤ یه‌ك ناگریَته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داواده‌كه‌م به‌رپرسانی عیراقی چاویَك به‌ یاسادا بخشیَنه‌وه‌ تا كورد وته‌نی هه‌ق به‌ هه‌قدار بگات و مافی مانی پیَشیَل نه‌كریَت چونكه‌ پیَم وایه‌ عه‌لاوی غه‌دری لیَنه‌كراوه‌ و له‌ رابردوودا ده‌ستی له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا هه‌بووه‌ .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره‌ نایاساییه‌ی به‌رپرسان نابیَته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مانی كورِم ساحه‌ی سیاسیی به‌جیَهیَلیَت و چالاكی خۆی نه‌نویَنیَت.
له‌ كۆتایی دا پیَویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو ناوه‌ پیَكه‌وه‌هاتوون به‌ڵام هیچ خاڵیَكی هاوبه‌شیان نییه‌ چونكه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی پیَشنینیه‌كی باشی نییه‌ و ئیَستاش كۆمه‌ڵی له‌ نه‌یارانی كوردی له‌ ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كریَت ئاماژه‌ به‌ تاریق هاشمی و ساڵح موته‌له‌گ و ئۆسامه‌ نوجیَفی بكه‌ین ، به‌و پیَیه‌ بیَبه‌شكردنی عه‌لاوی تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌كریَ بڵیَن یاساییه‌ به‌ڵام غه‌دریَكی گه‌وره‌ له‌ مانی كورِم كراوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ تا چه‌ند ساڵیَكی تر ئه‌م یاسایه‌ گۆرانی به‌ سه‌ر دابیَت.دڵنیاشم مانی ده‌توانیَت له‌ داهاتوو له‌ سه‌ر گۆرِه‌پانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست رۆَڵی گاندیَكی تر بگیَریَت و ئه‌ركی میَژوویی خۆی راپه‌ریَنیَت. به‌ هیوای ئه‌و رۆژه‌.