چەند چرپەیەك بە گوێی بێدەنگیدا

(1)

نەخۆمم، نە تۆم

بڕِێَك لە تۆ دەچم و

بڕِێَك لە خۆم

(2)

چ ماچت كەم و

چ ماچم كەی

ماچ هەر ماچە

(3)

تەنیا نیم

لەو ڕۆژەوە كە تەنیام

(4)

من كە بەهەشتم نەبینیوە

ئیتر بۆ تاوانبار بم ئەی خوا

(5)

هیچ نادۆزمەوە

جگە لە تەنیایی خۆم نەبێ

(6)

مەدڕِێَنە كراسەكەم

خۆ من یوسف نیم

لەدەستت ڕاكەم

(7)

من دارا نیم

قەتیش دوو دارم نەدی

ئەوەتەی هەم هەرسێدارە دەبینم

(8)

باخچەم بۆ چییە گوڵم

تۆ كەهەمیشە بۆنی گوڵت لێ دێ

(9)

ئەوەندە تەنیام

تەنیاییش بەشم ناكا