نامەیەكی تر بۆ مانی كوڕم
مانی تاقانەكەی دایە و بابە ، سڵاو
پێمخۆشبوو جارێكی تر نامەیەكی ترت بۆ بنووسم كوڕە شیرینەكەم .
گلێنەی چاوم ، زۆر حەز دەكەم بەبێ ترس بژیت، گەرەكمە هەرگیز نە لە من بترسی و نە لە كۆمەڵگا ، نە لەمامۆستا، نە لە یاسا، نە لە حزب و حكومەت، لە نە دین ومەزهەب، پێمخوش نییە تۆ بەترس و لەرز و دڵەراوكێ گەورە بیت و بژیت، هەمیشە حەزدەكەم ژیانێكی ئارام و هێدی وپڕ لە خۆشی وبە بێ ترست هەبێ، نە پیاوی كەس بە و كەسیش پیاوی تۆ بێت، نە سەرۆكی كەس بە و نە كەسیش بە سەرۆكی خۆت بزانە، پیاوبە و پیاوانە بژی ، نەكۆیلەی كەس بە ونە كەسیش كۆیلەی تۆ بێت، لە برسان بمری باشترە لەوەی كە دەست بۆ لای كەس پان بكەیتەوە، لە سەر پێی خۆت راوەستەوە و ئاغا وكۆیخای خۆت بە، باوكت هەموو جۆرەترسێكی تاقی كردووە ، قەت خۆشی نەدی، باوەڕیش ناكەم تازە خۆشی ببینم لەكاتێكدا تەمەنم بەرەوهەڵكشانە ، من هەموو جۆرە ترسێكم تەجروبە كرد، ترسی باوك ، ترسی مامۆستا ، ترسی حكومەت، ترسی دین وئایین و مەزهەب، ترسی حزب و حكومەت، ترسی هەژاری ونەداریشم تەرجروبە كرد، حەز ناكەم تۆ وا بی، من خوێنم بینی، لێكدانم بینی، فرمێسكم بینی، غەریبی و بێكەسی ونەداریم بینی، هەڕەشە ولێكدان وزیندانم بینی ، قەت گەرەكم نییە تۆ بیبینی، حەز دەكەم لەخۆم پیاو تربی.
كوڕەكەم خۆشەویستەكەم ، من دەترسم بەڵام ترسنۆك نیم ، دەترسم لەوەی كە نەتوانم هەموو پێداویستییەكانی ژیان بۆ تۆ دابین بكەم هەر وەك چۆن باوكم بۆ منی نەتوانی دابین بكات( هەر چەند ئەوهەوڵی خۆی دا بەڵام بەپێی پێویست نەبوو).
مانی تاقە یادگارەكەی من ، نازانم ئێستا خەوتووی یان بەخەبەری ، ئەگەر خەوتووی خەوی خێرت بێ، ئەگەر بێداری گوێم لێبگرە شەرت بە منیش هەمیشە گوێت لێبگرم، من بەمنداڵی كەسێك نەبوو گوێم لێ بگرێ ، هەموو حەزیان دەكرد قسە بكەن و من گوێیان لێبگرم بەڵام سەد حەیف و مەخابن كەسێكم شك نەبرد كە گوێم لێبگرێ . شەرت بێ بە شەرتی پیاوان هەمیشە وەك هاوڕێیەكی باش گوێت لێبگرم وبە قسەت بكەم. قەت مەترسە، هەرچی لە دڵدا بوو پێمی بڵێ بەر لەوەی بە كەسی تری بڵێیت، نە بترسە و نە شەرم بكە و نە هەست بە گوناح ، كوڕە شیرینەكەم ، سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی و گەنجێتی ئێمە هەمووی بە شەرم و ترس و گوناحەوە تێپەڕی، دیواری شەرم و ترس و گوناح رۆژ بە رۆژ لای ئێمە بەرزتر دەبۆوە، كەس دەیوێرا بەڵێ لەل ، كەس بۆی هەبوو قسە بكات، قسە تەنها قسەی گەورەكان بوو، خۆیان دەیانبڕی و دەیاندووری و كەس بۆی نەبوو متەقی لێوە بێت، ئێمە بۆمان نەبوو قسە بكەین بەڵكو تەنها بۆمان هەبوو گوێڕایەڵ بین.بەڵام تۆ وا مەبە و منیش نایەڵم وا بی. باوكی باوكم نە رەشبین بە و نە گەشبین بەڵكو واقیع بین بە. هەرگیز بە كەوچێك ئاو مەكەوە مەلێ، گوێ لە هەموو قسەیەك بگرە و باشترینیان هەڵبژێرە و هەمیشە هەوڵبدە قسەی خۆت بكەی، ئەوەشت لەبیر بێ لە هەموو شوێن و زەمەنێكدا ئەدەبت لە بیر نەچێت چونكە هیچ شتێك بە بێ ئەدەب پووشێك نایەنێت .
باوكی باوكم جارێ بەسە كەی ویستم نامەی ترت بۆ دەنووسم، گوپە ناسكەكانت ماچ دەكەم و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژیت بۆ دەخوازم .
باوكت
جەواد

+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و سوم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 9:18 توسط جهواد حهیدهری
|
تۆ جوانترین گوناهی منی