شێركۆ بێكه‌س ئه‌و شاعیره‌ی جێگای تێڕامانه
له‌سه‌ر زاری ره‌خنه‌گرێگی وه‌ك ( یاسین ئه‌لنه‌سیر) كه ده‌ڵێت" ئه‌مه‌یه شێواز‌و رێبازی گه‌وره نوسه‌رانی جیهان، نمونه‌ی گۆگۆڵ له رۆمانی (نیفسكی) و جێمس جویس كه(دبلن) ده‌نوسێ و چارلز دیكنز كه‌له‌سه‌ر (لندن) ده‌نوسێ‌و (ماڵی مردووه‌كان)ی دیستۆفسكی، هه‌موو ئه‌مانه بوونه هێماو سومبلی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیست و نیشانه‌ی نوێخوازی تازه‌بوونه‌وه‌ی فیكر".
شێركۆ له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه رێگا ته‌ی ده‌كاو هه‌موو شێواز‌و میكانزیمه‌كانی به‌ره‌و ئاڕاسته بوونی جیهانییه.
خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی داهاتودا له ولاَتی سوید ئه‌زمونی 40 ساڵه‌ی شیعری ئه‌م كه‌ڵه شاعیره له نێوان ساڵه‌كانی 68 بۆ 2008 له دووتوێی 8 به‌رگی جوان قه‌شه‌نگدا بلاَوده‌كرێنه‌وه كه بریتین له‌سه‌رجه‌م ده‌قه شیعرییه‌كانی و قه‌سیده درێژه‌كانی..
هه‌فتانه وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم به‌و بۆنه‌یه‌وه ، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی شێركۆ بۆ قاهیره ده‌قی نوسینه‌كه‌ی ( خچیر میری) بلاَوده‌كاته‌وه
شاعیر له گه‌شته‌كانی یه‌كه‌میدا
زیاتر له دوو رۆژه به هه‌موو توانامه‌وه ده‌مه‌وێت فریای هه‌نگاوه‌كانی شاعیری كورد شێركۆ بێكه‌س بكه‌وم و چنگم بكه‌وێت، به‌ڵام نه‌مدیته‌وه، چه‌ندینجار به مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و شاعیره رووم له هۆڵی پێشوازی هۆتیل ئه‌لبرامیزا كرد له سه‌نته‌ری قاهیره‌دا، گه‌رچی خۆم ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی كردنه‌وه‌ی فیستڤاڵی شیعری عه‌ره‌بی بووم، ئه‌و كاته‌ی كه چووه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و ناڵه‌ی ده‌نگیی‌و هه‌ناسه‌كه‌شی به‌چپه‌ی ده‌نگێكی كوردیی ساده و قوڵه‌وه بوو، كه له‌پێشدا به كوردی خوێندنییه‌وه پاشان كردییه زمانی عه‌ره‌بی..
گه‌شته‌كانی به نێو كورته شیعره‌كانیدا سه‌رسامی بوون، هه‌ستێكی مرۆییانه‌ی ده‌به‌خشی و ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ باكگراواندێكی گه‌وره‌ی پڕ له ئازار، كه گه‌لی كوردی دێرین پێیدا ره‌تبووه، ئه‌و جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری رۆژانی شاخ و به‌فرو منداڵی و خه‌ونی كورد و سووربوونیان له‌سه‌ر بچڕینی ئازادی..
له‌و ده‌مه‌ی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره بووم بۆ بینین و سڵاو لێكردنێك لێی، لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی فیستڤاڵی په‌خشانه شیعر له قاهیره‌دا كۆبوونه‌وه له بنكه‌ی نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی میسر، منیش ئه‌ندامێكی به‌شداربووی ئه‌و لیژنه‌یه بووم، تا ئه‌و كاته‌ی (مه‌حمود ئه‌لقه‌رنی) شاعیر پێی راگه‌یاندم كه شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌س بڕیاریداوه بێت بۆ دیداره‌كه‌و سڵاو له‌و گه‌نجه نووسه‌ره تازانه بكات كه په‌خشانه شیعر ده‌نووسن و له‌وێ ده‌یخوێننه‌وه، له كۆتایشدا تێكچوونی زۆرێك له ئه‌ندامانی لیژنه جێگای سه‌رنج بوو، هه‌روه‌ها بڕواش نه‌ده‌كرا به خۆشحاڵی شاعیره گه‌نجه‌كانیش، منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه به حه‌ماسێكی گه‌وره‌وه له شاعیرێتی بێكه‌س و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌زموونه‌كه‌ی و سیما جیهانییه‌كه‌ی له شیعر‌و ده‌قه‌كانیدا ده‌دوام.
له شه‌ودا شێركۆ بێكه‌سی شاعیر ئاماده بوو به هاوه‌ڵی ژماره‌یه‌ك هاوڕێَی كوردی خۆی، ژنه شاعیری سوری (لینا الگیبی) له رێگه‌ی سڵاوێكی گه‌رم‌و له دڵه‌وه به ئاماده‌بووانی پێشكه‌شكرد، جه‌ماوه‌ر ده‌سته ده‌سته ئاماده‌بوون و شۆڕه‌سواره‌كه‌ی شاخیش (شیركۆ) چووه سه‌رته‌خته‌ی شانۆ بۆ پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌ی له په‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیی و نوێبوونه‌وه‌دا وتی: "ئێمه به جیاوازییه‌وه هه‌ین".
ئه‌و له‌گه‌ڵ تازه‌و تازه‌بوونه‌وه‌دایه، شێركۆی شاعیر چه‌ند په‌خشانه شیعرێكی كورتی خوێنده‌وه كه چه‌پڵه‌و سه‌رسامبوونی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو، چه‌ندینجار شاعیری ده‌وه‌ستان و ده‌پچڕاند له خوێندنه‌وه‌دا.
زه‌مان
خۆی له گۆڕاد‌و
به‌ڵام سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی
وا له مه‌چه‌كێكی تردا
خۆی له گۆڕدا‌و
پاڵتۆكه‌یشی
وا له‌به‌ر پیاوێكی تردا
تا هه‌تایه خۆی هه‌ر ئه‌نوێ‌و
به‌ڵام سه‌عاته‌كه‌ی بێ‌دار
تا هه‌تایه خۆی ئیتر هه‌ڵناستێته‌وه‌و
به‌ڵام پاڵتۆكه‌ی ئه‌مێستا
به‌پێوه‌یه و به‌جاده‌كانی نێوشاردا
پیاسه ئه‌كا‌و
به‌تیله‌ی قۆپچه‌ی چاوێكیش
سه‌رنج له ماڵه كۆنه‌كه‌ی پێشووی ئه‌دا!
وێنه گه‌رم و گرته‌ی شیعره‌كانی، به‌دوای یه‌كدا بازیان ده‌دا (نهێنی، پیرۆزی، وته، دیاری، دوو په‌یكه‌ر) و زۆرێكی تر له‌و شیعرانه‌ی كه زمانی شوێن و ریتم‌و ره‌نگی شته‌كان و دیمه‌نی سروشت و پاشان به‌جێهێشتنی كۆتایی قه‌سیده‌كه به كراوه‌یی بۆ خۆمان، كه ئاره‌زووی ته‌واوكردنی ناكات، یا وته‌یه‌ك له‌ناو وته‌یه‌كدا له شیعرێكی حه‌په‌ساودا وه‌ك له‌و قه‌سیده‌یه‌ی به ناوی (حه‌په‌سان)دایه:
له‌م كه‌ژه‌دا دار دوودڵه
بڕوات؟! یاخود هه‌روا راوه‌ستاو بێ؟
له‌م چه‌مه‌دا ئاو دوودڵه
ببێ به‌شه‌خته؟! یان هه‌ڵم‌و بوخار؟!
له‌م رێیه‌دا قاچ دوودڵه
بگه‌ڕێته‌وه؟! یاخود هه‌ر به‌رده‌وام بێ؟
هه‌ڵكورمێ؟! یاخوود هه‌ر بفڕێ؟
له‌م ساته‌یشدا وشه‌كانی من دوودڵن
ئه‌م قه‌سیده‌یه ته‌واوكه‌م؟
یاخود بۆ ئێوه‌ی جێبێڵن؟!
با جێی بێڵم؟!!
هه‌ر كه شاعیر له بێشه‌كه‌ی نیشته‌وه، ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵدا كرد‌و پێموت: ده‌مه‌وێت بتان بینم، ئه‌ویش وتی: "سبه‌ی به‌یانی له هۆڵی پێشوازی هۆتێله‌كه چاوه‌ڕوانتم".
شه‌و درێژ بوو، قاهیره‌ش به ژیانی شیعر و هه‌ناسه‌ی شاعیران ته‌نرا بوو، كه پێمنایه هۆڵه‌كه، بێ هیچ ماندوبوونێكم سه‌رنجمدا شێركۆی شاعیر دانیشتوه‌و له سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ڕوانێ، به بزه‌یه‌كه‌وه پێی وتم: "ئه‌م هۆتێله ده‌گوێزمه‌وه، من هاتومه‌ته قاهیره بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك ببینم نه‌ك راخه‌رو فه‌رش و چل‌چراو و ژووری كه‌شخه‌و جوان"، هه‌روه‌ها پێی وتم: "عه‌سر په‌یوه‌ندیم پێوه بكه، چونكه ده‌مه‌وێت كه‌مێك بسوڕێمه‌وه‌و ده‌شمه‌وێت كتێب بكڕم و كتێبخانه‌كانی میسر بزانم و پاشان له شوێنێكی دووره چاودا له شوێنێكی نادیاردا نیشته‌جێ بم".
له‌و كاته‌ی ته‌ماشای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم ده‌كرد له مۆبایله‌كه‌مدا، ئه‌و رۆژه، خێرایی و دڵه راوكێبوون، كات رۆژه‌كه‌ی قاهیره‌ی هه‌ڵلوشی‌و منیش له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا بووم، له گیرفانمدا زه‌نگی مۆبیله‌كه‌م لێیدا‌و بۆ جارێكی تر گوێم له ده‌نگی بۆوه "من لێره چاوه‌ڕوانتم".
هه‌ڵه‌داوانم بوو بۆی، تا بیدۆزمه‌وه، كاله‌یه‌كی له پێدا بوو له‌گه‌ڵ جانتایه‌كی ده‌ستی ره‌شی پێی بوو كه بۆ جاری یه‌كه‌م ئاماده‌ی گه‌ڕان و بینینی قاهیره بوو..
ئه‌و ته‌ماشای شته‌كان و روخسار‌و شارستانیه‌ته میسرییه‌كانی ده‌كردو زۆر به كه‌می ده‌دووا، سیگاریشی به قوڵی ده‌كێشا بێ هیچ ته‌كلیفێك و منیش زۆر ئیسراحه‌تی ئه‌وه‌م لا مه‌به‌ست بوو، نه‌مده‌ویست زۆر به‌پێ بڕوات، به‌ڵام ئه‌و پرسیاری كتێبی تازه‌و باری كتێب و ژیان و گوزه‌رانی له میسردا لێده‌كردم، پێویست بوو به قوڵی گوێی لێ بگرم كه ئه‌و له باره‌ی گرنگی ژیان له شیعردا و به‌شێك له ژیانی خۆی گه‌شته‌كانی به نێو وڵاته دووره‌كانی دنیادا قسه‌ی ده‌كرد.
ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بوون له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی قاهیره كه ئارزوومه‌ندبوون بۆ سازكردنی چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كان له ته‌كسیدا‌و ده‌گه‌ڕان به دوایدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و زۆر حه‌زی به خۆده‌رخستن و خۆنمایشكردن و خۆبردنه پێشه‌وه نه‌بوو بۆ چاوپێكه‌وتن، ئه‌و بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كانی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بێت كه ساڵانه ره‌وه‌ندی كوردی له قاهیره‌دا سازی ده‌كه‌ن، په‌یمانماندا پێكه‌وه ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بین، له رۆژی دوواتر پێكه‌وه به رێگایه‌كی درێژدا ده‌رچووین كه ئه‌و رێگایه به‌ره‌و شاری (نصر)ی ده‌بردین، كه له‌وێدا له باخچه‌ی (گفل) له شه‌قامی (مكرم عبید)دا ئاهه‌نگه كوردییه‌كه ساز ده‌كرا، چوینه ناو باخچه گه‌وره‌كه‌وه كه له سه‌یركردنی یه‌كه‌مه‌وه جوانی سروشتی كوردیی و سیحری ئه‌وێی بیرخستینه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كان به ته‌نیشت ده‌وارێكی هه‌ڵدراوه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕین، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی و میسری به‌م بۆنه‌یه‌وه هاتبوون، وه‌كو نه‌ریتێكی كوردانه له‌م جه‌ژنه‌دا وه‌ك چۆن له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كانی كوردستاندا ئاگر ده‌كرایه‌وه، لێره‌شدا كۆمه‌ڵێك لقی دار له نێو مه‌قه‌ڵییه‌كی نوحاسیدا سوتێنران.
هه‌ر ئه‌وكاته‌ی شێركۆ بێكه‌سی شاعیر گه‌یشته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه هه‌موویان به كۆمه‌ڵ به روویه‌وه هاتن به مه‌به‌ستی ته‌وقه‌و سڵاو لێ‌كردن و ماچكردنی، ئه‌و شاعیره خۆشه‌ویسته‌یش ئه‌چه‌مایه‌وه بۆ گه‌وره‌و بچوك، به‌ڵام وه‌های پێ باش بوو كه به ته‌نها دابنیشێت به‌رامبه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی كه هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌ی تێدا ده‌كراو ئه‌میش ته‌ماشای ده‌كردن و گوێی له گۆرانییه ره‌سه‌نه كوردییه‌كان ده‌گرت كه له ریكۆرده‌كه‌وه به گوژم ده‌هاتنه گوێ.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو له مایكرۆفۆنه‌كه‌وه گویمان له ناوی بوو، چه‌ندجارێك وترایه‌وه كه به‌خێرهاتنیان كرد‌و بانگكرا بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له شیعره‌كانی بۆ ئاماده‌بووان، شێركۆی شاعیر هه‌ستاو به ئاگاییه‌وه وته‌یه‌كی به كوردی و پاشان به عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرد و دواتر ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی كرد له نێو ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه میللییه‌دا.
پاش دانیشتمان له یه‌كێك له كافییه‌كانی قاهیره‌دا، شێركۆ بێكه‌س باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه دكتۆر (جابر عصفور)ی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌رگێڕان هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ژماره‌یه‌كی گه‌وره له شیعره‌كانی تێدایه‌و كتێبه‌كه له 500 لاپه‌ڕه پێكدێت، به‌ڵام دكتۆر جابر عصفور له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌و ئێستاش پرۆژه‌كه له ده‌ستێكی ئه‌میندا له سكرتارییه‌تی سه‌نته‌ره‌كه‌دا دانراوه، گه‌رچی من له قاهیره‌دا له گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا به ئاگا بووم، به‌وه‌ی شێركۆ بێكه‌س خاوه‌نی سومعه‌یه‌كی رۆشنبیری باشه و زۆرێكیش له ئه‌دیب و ره‌خنه‌گران له هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌و به دواچوون و به ئاگا بوونن له به‌رهه‌مه شیعرییه گرنگه‌كانی ئه‌و.
له كافتریای لیژنه‌ی باڵای رۆشنبیری شێركۆی شاعیر قاوه‌یه‌كی خه‌ست و ته‌واوی ده‌خوارده‌وه و ده‌یڕوانییه ته‌لاری ئۆپێرا دێرینه‌كه كه له مێژه ناوی بیستبوو، من داوام لێكردبوو وتووێژێكی درێژ له گه‌ڵیدا ساز بكه‌م‌و بۆ ئه‌مه‌ش كاتێكی ترمان دانا له شه‌ودا و (عبدالحمید الصاح)یش ئاماده ده‌بێت و شێركۆی توشی موفاجه‌ئه‌یه‌ك كرد به‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی درێژی له‌سه‌ر نووسیبوو له ساڵی 1993 له دووتوێی دیوانه‌كه‌ی كه له له‌نده‌ن ده‌رچوو، قه‌سیده‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دێڕه شیعرێكی شێركۆ بێكه‌س كه ده‌ڵێت:
ئه‌و ده‌مه‌ی كاتژمێره‌كه
له نێوه شه‌ودا جوت ده‌بێت
كورد و خه‌میش جوت ده‌بن
له‌و دیداره سێ قۆڵییه‌دا له هۆتێل (الكوزموبولتیان) شێركۆی شاعیر باسی له هاوڕێ شاعیره عه‌ره‌به‌كانی ده‌كرد له عیراقدا وه‌ك (عبدالوهاب البیاتی، حسیب الشیخ جعفر، سعدی یوسف)ه‌و بیری یه‌كه‌م مه‌نفای خۆی كه‌وته‌وه له عیراقدا له گوندی (البغدادی) كه گوندێكی نزیك شاری (الرمادی)یه له رۆژئاوای عیراقدا، یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ (سعدی یوسف)بوو له یانه‌ی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌ران، له‌و رۆژه‌دا ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاند لایه‌نی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو ناوی (بغدادی) شاری رومادی و ئه‌و (بغدادی)یه‌ی كه شاعیری گه‌وره‌ی روس (مایكوفسكی) تێدا له‌دایكبوو، شێركۆ دڵخۆش بوو كه بیره‌وه‌ری ده‌كرده‌وه‌و قوڵی په‌یوه‌ندی له نێو نه‌وه‌كانی عیراقدا كه له دیدی هه‌ڵوێستی سیاسیی و فكرییه‌وه جیاوازبوون، به‌ڵام یه‌كسانبوون له قه‌باره‌ی سته‌می سه‌دامی و ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی كه هاوبه‌ش بوون له نۆش كردنیدا.
شێركۆ بێكه‌س له ئاتیلیه‌ی قاهیره‌دا
پاش دوودڵییه‌كی كورت شێركۆ بێكه‌سی شاعیر پێی راگه‌یاندم كه رازیبووه به‌و بانگهێشته‌ی بۆ (ئاتیلیه‌ی قاهیره) كه (كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌نده میسرییه‌كانه)، سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ئاتیلیه‌ی قاهیره دكتۆر (مدحت الجیار) پێی راگه‌یاندنم كه پێویسته هه‌ڵسین به بانگهێشتی ئه‌م شاعیره له رۆژی سێشه‌مه‌دا، گه‌رچی كات یارمه‌تیمان نادات كه هه‌ڵبسین به ریكلامی پێویست، ئه‌و پێی وا بوو كه جه‌ماوه‌رێكی كه‌م ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام مه‌وعیدی ئه‌م شه‌وه رۆشنبیرییه‌ی ئاتیلیه‌ی قاهیره هه‌ر زوو به باڵی بادا فڕی و سوڕایه‌وه به نێو كوچه‌و كوڵانه‌كانی قاهیره‌دا و به نێو قاوه‌خانه‌وه‌و كافییه‌كاندا، تا ئاتیلیه‌ی قاهیره تووشی موفاجه‌ئه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاماده بووه له عه‌ره‌ب و كورد. رێكخه‌رانی ناچار كرد به هێنانی كورسی زیاده.
ره‌خنه‌گری ناسراوی میسری (الدكتور مدحت الجیار) كۆڕه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، له‌وانه‌شی كه به‌شداری گفتوگۆیان كرد (الدكتور صلاح السیروی)و منیش له پاشان ئه‌وان به‌شدار بووم، كۆڕه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده كورته‌كانی شاعیر ده‌ستی پێكرد، كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌زموونه شیعرییه‌كانی بوو، كه بۆ ساڵَه‌كانی حه‌فتای سه‌ده‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه تێیدا وێنه‌و دیمه‌نی زیندوی كوردستانی عیراقی پێشكه‌ش كرد، ئه‌ویش به خوێندنه‌وه‌یه‌كی زیندوو، كه پێی باش بوو قه‌سیده‌كان به ده‌نگێكی دلێر و به‌پێوه بخوێنێته‌وه.
پێش خوێندنه‌وه، به وته‌یه‌ك شاعیر باسی له گرنگیی رۆشنبیریی میسری له ژیان‌و پێكهاته‌ی شیعردا كرد، وتی: "كاتێك به بیره‌وه‌رییه‌كانمدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ میسر، ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو له‌گه‌ڵ باوكمدا له ژوورێكی بچوكدا، له‌و كاته‌دا گۆڤارێكی ده‌خوێنده‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی ناوی گۆڤاره‌كه (الهلال) نووسرابوو، ئه‌مه دوورترین خه‌وه ده‌یبنمه‌وه بۆ یه‌كمجار‌و تائێستاش، گۆڤارێك له میسردا باوكی شاعیر ده‌یخوێنده‌وه پاشان كتێبه‌كانی میسرمان خوێنده‌وه له‌وانه (حافڤ ابراهیم، احمد شوقی، امل دنقل و صلاح عبد الصبور)، له‌و ساته‌وه‌ی شیعر ده‌نووسم له تێكسته‌كانماندا ئاماژه‌مان به سومبله گه‌وره‌كانی میسر كردووه، وه‌ك رووباری نیل‌و ئه‌هرامه‌كان، ئێستاش خۆم ده‌بینمه‌وه له‌ناو دڵی قاهیره‌دا به سه‌رسامی له به‌رده‌م ئه‌هرامه‌كاندا و له‌و شه‌قام و رێگایانه‌ی كه پێی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له داهێنه‌رانی میسر به‌سه‌ریدا رۆیشتوون، من رێ ده‌كه‌م. كه ئێستا له‌به‌رده‌متانا دانیشتوم‌و له ئامبازی میسردام، خۆم به قه‌رزاری قاهیره ده‌زانم كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی تیا له‌دایكبووه".
هه‌ر به زوویی داوای لێكرا كه ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بۆمانی بخوێنێته‌وه، بۆیه به‌پێوه هه‌ستا بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی:
ئه‌مه چیرۆكێكی كورته
ئه‌و كڵاوه‌ی كڵا‌و كووڕه
له‌سه‌ریایه، هی خۆی نیییه!
ئه‌وه‌ی روویدا زۆر ده‌مێكه
له رۆژێكی سه‌رما‌و سۆڵه‌ی پایزدا بوو
ئه‌م هه‌ر ئه‌فڕی‌و سه‌ر ته‌زیوو
(با)یه‌كی تیژی سۆراخكه‌ر
به‌دوایه‌وه.
دار به‌روویه‌ك به‌فریای كه‌وت
بۆچه‌ند رۆژێ كڵاوێكی به‌قه‌رزدایه
به‌ڵام ئیتر كڵا‌و كووڕه، ئه‌و كڵاوه‌ی
كردیه سه‌ری داینه‌گرت و
ئێستا‌و ئه‌وسایش، ئه‌و قه‌رزه‌ی خۆی به‌دار به‌ڕوو نه‌دایه‌وه:
به‌مشێوه‌یه شیعر ده‌ست له‌ملانی دڵه‌كانی خه‌ڵك ده‌بوون و سه‌رسامیبوونیان ده‌ته‌قایه‌وه، ئه‌مه شعیری وێنه‌یی و هه‌ستپێكراو و به‌ركه‌وته‌یه، ده‌بوو وته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه پێشكه‌ش بكه‌م، گه‌رچی شڵه‌ژابووم و كه‌مێك ده‌ترسام له رێره‌وی وشه‌كانم، به‌م شێوه‌یه هاتمه دووان له‌سه‌ر شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌س "ئه‌مه هه‌لێكه بۆم كه به ته‌نیشت ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌م، ده‌ڵێم ئه‌و شاعیره و به كۆمه‌ڵێك باری ژیانی تایبه‌تدا رۆیشتووه، مێژوویه‌كی درێژ له بیره‌وه‌ری شاخدا ژیاوه، ئه‌و سیمبولی كوردستانێكی دێرینه و زۆرێك له قه‌سیده‌كانی لكاوه به بیره‌وه‌ری به‌فرو خوێن و مه‌ینه‌تییه‌كان، له مێژووی دابڕانی له تێكست‌و ده‌قی كوردیدا، وه‌رگری میسری هیچ جیاواز نییه له وه‌رگری عیراقی، ئه‌م گه‌له مێژوویه‌كی درێژی له شیعر‌و شاعیریی و نووسین له هه‌موو جۆره‌كانی هونه‌ر له شانۆ و قه‌سیده‌ی مه‌لحه‌می و شیعری كێشدارو شیعری ئازاد‌و په‌خشانی ره‌وان و جوان، دوورن له خوێنده‌وه‌و به‌رچنك كه‌وتنی به‌هۆی كه‌می وه‌رگێڕانیان بۆ زمانی عه‌ره‌بی.
شیعره كورته‌كانی شیركۆ بێكه‌س كه‌متر نیین له شیعره جیهانییه‌كان و شاكاره‌كانیان، سه‌رباری ساكاریی و قوڵیی كاریگه‌ریی و وێنه‌گرتنی ژیانی زیندووی رۆژانه، شاعیر له ئه‌زموونی شیعرییدا زاكیره‌یه‌كی زیندوومان پێده‌بخشێ، له قه‌سیده‌دا واقیعێكی ترمان بۆ دروستده‌كات هاوته‌ریبی خه‌یاڵیه‌تی، قه‌سیده‌كان هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه ده‌ده‌ن له‌و وێنانه‌ی كه ده‌كرێ به ئیكۆنۆمی شیعریی ناوی به‌رین‌و پڕن له هێماكان و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو خێرا و عه‌فه‌وی به موته‌له‌قی ده‌گه‌ن و بارگاوین به درامایه‌كی به‌رز‌و وزیه‌ك بۆ وێنه‌كێشان).
ره‌خنه‌گری میسری (صلاح السیروی) له‌باره‌ی ئه‌زموونی شێركۆ بێكه‌سه‌وه وتی: "من له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه قه‌سیده‌كانی ئه‌م شاعیره ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ستم كرد كه نماینده‌ی سومبلێكی به توانای شیعرییه و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی‌و له چه‌شنێكی تایبه‌ته، هه‌روه‌ها جیاوازه له‌و ته‌وژمه شیعرییه كۆنانه، خه‌یاڵی شیعریی ئه‌و، له‌نێوانی ته‌جرید و به‌رجه‌سته‌بووندایه، به‌ڵام به‌رجه‌سته‌ییه‌كی موجه‌ره‌د و سازبین یاخود ته‌جرید له‌وه‌ی هه‌یه له توخمه‌كانی ژیانی رۆژانه و باركردنیان به نرخه ستاتیكییه‌كان به‌پێی دیگای ستاتیكی، تا لێوه‌ی شیعرییه‌ت جیهان دروستبكاته‌وه‌و دروستكردنی دید له شته‌كان و بكرێنه بابه‌تگه‌لێكی نوێ كه له خه‌یاڵ‌و بیری خه‌ڵكی ساده‌دا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها (السیروی) له دریژه‌ی وته‌كانیدا وتی: "بێكه‌س ژیانێكی تازه‌و به‌رجه‌سته‌بوونێكی نوێ ده‌به‌خشێت، كه ده‌توانین جیهانێكی تازه‌تر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببینین، كه له رێڕه‌ویه‌وه دێنه‌خوار بۆ ته‌جریدی به‌رجه‌سته، كه بۆ بینراو‌و ته‌ماشایه‌كی بینراو ده‌رده‌په‌ڕێت‌و بابه‌ته‌كانی به‌رجه‌سته ده‌بن و ده‌ستیان لێوه ده‌درێت و هه‌ڵگری حاڵه‌ته‌كان و ده‌لاله‌ته‌كان كه ده‌توانرێت له‌و باره به‌رجه‌سته‌ییه‌دا لێوه‌ی بێنه‌ده‌ر، تا ده‌بنه ئه‌وه‌ی ماناكان زیاتر به‌ربڵاوتر بن له بابه‌ته سنوورداره‌كان، به‌وه‌ی شاعیر ده‌توانێت خه‌یاڵه چنراوه‌كانی خۆی دروستبكات، كه هه‌وڵده‌دات بابه‌ته‌كان ببینێت، كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری دید، بۆ نموونه كه پایز باس ده‌كات، پایز خۆی توخمێكی ناسراوه لامان و خاوه‌نی هێماو ده‌لاله‌تی خۆیه‌تی به‌وه‌ی كه ده‌مرێت‌و ته‌واو ده‌بێت كه هه‌ڵده‌وه‌رێت و ده‌كوژێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و وا له پایز ده‌كات له واقیعدا زیندوو بێت كه هه‌ڵگری مانا و بوون بێت، ئه‌و كاتێك گوزارشت له دوو په‌یكه‌ر ده‌كات یه‌كێكیان پیاوێكه له كۆنكرێت‌و ژنێكیش له گوڵ، به‌ڵام كه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دێت.. په‌یكه‌ره‌كه ته‌فروتونا ده‌كا، به‌ڵام گوڵه‌كه هیچی لێنایه‌ت، ژن خاوه‌نی توانای نوێبوونه‌وه‌یه، به‌وه‌ی ژن له ژیاندا خاوه‌نی شتێكی گه‌وره‌تره له شیعره‌كانی به‌تایبه‌ت بێوه‌ژنه‌كان و قه‌یره‌كان كه بابه‌تی كاریگه‌رن له لای ئه‌و، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بیرۆكه‌ی مردنه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له ژن‌دا، به‌ڵام ستراكچه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی بۆ شاعیر په‌یدا ده‌كات و له توانایدایه به‌به‌رده‌وامی تازه‌ببنه‌وه".
له دواییدا زۆرێك له گفتوگۆ‌و داخڵبوون هه‌بوون، له‌وانه (امجد محمد سعید)ی شاعیر‌و زۆرێك له ره‌خنه‌گره میسرییه‌كان وه‌ك (عید عبدالحلیم) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌و شاعیران (ماهر مهران و سعدنی السلمونی) داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی شێركۆ كران و تایبه‌تكردنی مه‌له‌فه‌كانی ئاینده‌یان بۆ شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س و ئه‌زموونه داهێنه‌رانه‌ی.
شاعیر ئێواره كۆِره‌كه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تر له‌و قه‌سیده نوێیانه‌ی كه تائێستا بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه كۆتایی پێهێنا، ئه‌و قه‌سیدانه نموونه‌ی خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تییه‌كی به‌رزبوون و پیرۆزكردنی ئازاره‌كانی به‌شه‌ر.
له ریستۆرانتی (كریون) كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس ئاماده‌بوونی شێركۆیان به فرسه‌تزانی، له‌گه‌ڵیدا چه‌ند دیدارێكی رۆژنامه‌وانی به‌ستراو، له‌وكاته‌ی كه شێركۆم بینی بێزار ببوو، چونكه ئه‌و زۆر حه‌زی له باسكردنی خۆی نییه، هه‌ر بۆیه به زوویی چووه جێگایه‌كی تر كه یانه‌ی یونانی بوو، تێیدا كۆڕێكی داهێنه‌رانی تری تێدا به‌سترا بوو بۆ شاعیری سوری (هانی ندیم) كه به شه‌خسی داوای له شاعیر كرد كه قه‌سیده‌كانی بخوێنێته‌وه، چونكه ده‌یویست دڵخۆش بێت به‌مه، میوزیسانی گه‌وره (نصیر شمه) و هاوسه‌ره‌كه‌ی (لینا الگبیبی)ی شاعیر هاتنه لامان دانیشتن، هه‌موو وێنه‌یان بۆ یادگاری له‌گه‌ڵ شێركۆی شاعیردا گرت، پێویستیش بوو له‌سه‌رمان كه‌مێك واز له شێركۆی شاعیر بێنین تا ئیسراحه‌ت بكات و به‌یانی زوو هه‌ڵبسێت، چونكه زۆر حه‌زی به‌مانه‌وه‌و سه‌هره‌ی شه‌وان نییه.
له رۆژی دواییدا كاتێكمان دانا بوو بۆ یه‌كتری بینین له یانه‌ی (الجاردن سیتی) له جه‌رگه‌ی پایته‌ختدا كه ئێواره كۆڕێكی رێزلێنانه‌بوو له‌لایه‌ن خانم (دریه عونی)ی كچی مێژووناسی كوردی میسری (محمد علی عونی 1897-1952)ه‌وه بۆ شێركۆ سازكرابوو، كه شاعیر له‌و دانیشتنه‌دا قه‌سیده‌كانی خوێنده‌وه كه تامی كوردیانه بوو، شه‌وه‌كه‌شی میسریانه.
رۆژی پاشتر شاعیری گه‌وره (شێركۆ بێكه‌س) به‌جێی ده‌هێشتن و ده‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان، هه‌موو ماڵئاواییمان لێ‌كرد و دڵته‌نگی بۆ ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه هه‌موومانی داگرت..
له رۆژێ پاش ئه‌و كه چوومه ناوه‌ڕاستی شار‌و ته‌نها بووم، هه‌ستم به‌وه ده‌كرد نازانم كه ئایا خێرا ده‌ڕۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نهام یان به هێواشی ده‌ڕۆم و له چاوه‌ڕوانی شێركۆ بێكه‌سی شاعیردام كه ئه‌ویش له ته‌نیشتمه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، له قاوه‌خانه‌ی (البستان) دانیشتم له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی كه دوێنێ پێكه‌وه له‌سه‌ری بووین، وام ده‌هاته خه‌یاڵ كه دووكه‌ڵی سیگاره‌كه له‌و شوێنه‌دا په‌رشوبڵاوه.
تۆ جوانترین گوناهی منی