پێده‌چێت له ئێران الله اكبر قه‌ده‌غه بكرێت
موجته‌با شاكری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جه‌معییه‌تی ئیسارگه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ره‌خنه‌گرتن له كرده‌وه‌كانی میرحسێنی موسه‌وی سه‌رسوڕمانی خۆی له الله اكبر وتنی لایه‌نگران موسه‌وی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: پێم سه‌یره موسه‌وی لایه‌نگرانی هانده‌دا كه شه‌وان له سه‌ربانی ماڵه‌كانیانه‌وه الله اكبر بڵێن ، ئه‌مه كارێكی باش نییه.
شاكری یان نه‌زانه یان خۆی له گێلی و نه‌زانین ده‌دات ده‌نا ده‌بێت بزانێت كه حكومه‌تی ئیسلامی ئێران به الله اكبر هاتۆته سه‌ر كار و خه‌ڵكیش به الله اكبر وتن وه‌لایان ده‌نێن.
+ نوشته شده در سه شنبه دوم تیر ۱۳۸۸ ساعت 15:47 توسط جه‌واد حه‌یده‌ری
|
تۆ جوانترین گوناهی منی